ناس کورد-
هەژماری فەرمی كۆمپانياى "نۆتێلا"ى ئيتاڵى لە وەڵامێكى پێشووى سەبارەت بە حەڵاڵى بەرهەمەكانى پەشيمان بوويەوە و جەختدەکاتەوە کە "سەرجەم بەرهەمەكانيان حەڵاڵە".
لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەكارهێنەرێكى تویتەر پرسيارى لە هەژماری فەرمی نۆتێلا كردبوو سەبارەت بەوەى كە بەرهەمەكانيان حەڵاڵە ياخود نا، هەژمارەکە وەڵامى دابووەوە بە "نەخێر حەڵاڵ نييە".
دواتر هەمان هەژمار لە ڕونكردنەوەيەكى نوێدا دەڵێت، سەرجەم بەرهەمەكانى نوتێلا لە سەرجەم ناوچەكانى جيهاندا گونجاوە بۆ بەكارهێنانى وەك بەرهەمێكى حەڵاڵ.
No, they are not halal.
— Nutella (@NutellaUSA) September 13, 2020
كۆمپانياكە ڕونيشيكردوەتەوە، زياتر لە 90%ى كارگەكانى كۆمپانياكە كە نۆتێلا بەرهەم دەهێنن بڕوانامەى حەڵاڵييان هەيە لەلايەن لايەنى سێيەمەوە و لەهەوڵداين بەسەر ئەو كارگانەشيدا كە ماون جێبەجێيان بكەين.
All Nutella sold worldwide is suitable for Halal consumption. Over 90% of the industrial plants producing Nutella are already Halal certified by a third party and we are in the process of certifying the remaining plants. We apologize for the mistake made in our earlier tweet.
— Nutella (@NutellaUSA) September 14, 2020
كۆمپانياى نوتێلا داواى لێبوردنيشى كردووە سەبارەت بەو هەڵەيەى كە لە وەڵامى پێشووى ئەكاونتى فەرمىيياندا لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر ڕوويداوە.