گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئێران داواى ڕێكکەوتنيان كردووە

2020.09.15 - 22:48
ترەمپ: ئێران داواى ڕێكکەوتنيان كردووە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا دەڵێت، ئێران دەيەوێت لەگەڵماندا ڕێكبكەوێت بەڵام پێم ڕاگەياندوون كە پەلە نەكەن بۆ دواى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا.

 

ترەمپ لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ عەبدوڵا بن زايد ئال هەیان، وەزيرى دەرەوەى ئيمارات وتى، سەرقاڵى ئامادەكردنى گرێبەستێكى گەورەيە لەگەڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران و بەوەش ئەو وڵاتە دەبێتە وڵاتێكى زۆر دەوڵەمەند.

 

باسى لەوەشكردوە، تاران دەيەوێت ڕێكەوتنمان لەگەڵدا بكات، بەڵام پێم ڕاگەياندوون كە پەلە نەكە بۆ دواى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا "كە بڕيارە مانگى 11ى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت".

 

سەرۆكى ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا سەبارەت بە ڕێكەوتنى ئاسايى كردنەوەى پەيوەنديەكان لەگەڵ ئيسرائيل وتى، لەگەڵ مەليك سەلمان پاشاى سعوديە و محەمەد بن سەلمان شازادەى جێنيشينى ئەو وڵاتە قسەم كردوە و ئەوان ئامادەن و پەيوەندى بە ڕێكەوتنەكەوە دەكەن.

 

ترەمپ جەختیشیکردەوە، هەروەها پێنج بۆ شەش دەوڵەتى تريش پەيوەندى بەو ڕێكەوتنەكەى بەحرەين و ئيماراتەوە دەكەن كە لەگەڵ ئيسرائيل كردويانە، چەندين دەوڵەتى تريش پەيوەندى دەكەن و شتى زۆر باش ڕوودەدەن و ئەو كاتەش ئاشتى ڕاستەقينە دێتە دى.