گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەری دووەمی پیاوەکە؟

پۆلیسی چەمچەماڵ: پێناچێت کوشتنی دوو کچەکە تەنها لەلایەن باوکیانەوە بووبێت

2020.09.15 - 21:59
پۆلیسی چەمچەماڵ: پێناچێت کوشتنی دوو کچەکە تەنها لەلایەن باوکیانەوە بووبێت

ناس کورد-

دوای هەفتەیەک لە ڕووداوی کوشتنی دوو کچەکەی چەمچەماڵ، تاوەکو ئێستا تۆمەتباری ڕووداوەکە کە باوکیانە دەستگیرنەکراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵیش دەڵێت، باوکەکە دوو منداڵی دیکەی هەبووە و ئەوانی بردووە و هەڵاتووە، دەشڵێت، پێناچێت بەتەنها خۆی تاوانەکەی ئەنجامدابێت، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە باوەژنی دوو کچەکە پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە هەبێت.

 

ڕۆژی 8ی ئەیلولی 2020، لە گوندێکی سنوری چەمچەماڵ لەچاڵێکدا تەرمی دوو خوشک دۆزرانەوە کە لەلایەن باوکیانەوە بە گولڵە کوژرا بوون، ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی لەناو هاوڵاتیاندا لێکەوتەوە.

 

دوای ئەوەی کەسوکاری دوو کچەکە ئامادەنەبوون تەرمی دوو کچەکە وەربگرنەوە، لەبەرواری 10ی ئەیلول، لەلایەن ئیدارەی چەمچەماڵەوە بە هاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی سلێمانی وەردەگیرایەوە و بەخاک سپێردران.

me_ga.php?id=954

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2020، کە هەفتەیەک بەدوای ڕووداوەکەدا تێپەڕدەبێت، محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا باوکی ئەو دوو کچە کە تۆمەتباری ڕووداوەکەیە دەستگیرنەکراوە، لێکۆڵینەوەمان کردووە و دەرکەوتووە کە لەسنوری چەمچەماڵدا نەماوە، دوو منداڵی دیکەی هەیە ئەوانیشی بردووە و هەڵاتووە."

 

سەبارەت بەوەی هیچ کەسێکی دیکە تۆمەتبارە لەڕووداوەکەدا و فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرکراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد: "تاوەکو ئێستا ئەو تاکە تۆمەتباری ڕووداوەکەیە، هەرچەندە بەگوێرەی تاوانەکە و هەڵکەندنی ئەو چاڵە و شاردنەوەی تەرمەکان، پێناچێت بەتەنها تاوانەکەی ئەنجامدابێت و ئەگەری هەیە کەسی دیکەی لەگەڵدا بووبێت، بەڵام تاوەکو خۆی دەستگیرنەکرێت، ناتوانین ئەوە بزانین."

 

لەدوای ڕووداوەکە، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە باوکەکە لەه اوسەری یەکەمی کە دایکی دوو کچەکەیە جیابووەتەوە و تەنانەت ئەوەش دەوترا کە باوکەکە لەژێر کاریگەری هاوسەری دووەمیدا ئەو کارەی کردبێت.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕوونیکردەوە: "هاوسەری دووەمی تۆمەتبارەکە بەڕەگەز عەرەب بووە و لەویش جیابووەتەوە، واتە ئەوکاتەی کە ڕووداوەکە ڕوویداوە، تۆمەتبارەکە هیچ هاوسەرێکی نەبووە و ئەو زانیاریانە ڕاست نین و هاوسەری دووەمی پەیوەندی بەڕووداوەکەوە نییە."

me_ga.php?id=955

لەسەرەتای ئەمساڵەوە ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لەهەرێمی کورستان زیادیان کردووە و جگە لەڕووداوەکانی کوشتن، تەنها لەحەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 100 کەس لە هەرێمی کوردستان خۆیان کوشتووە.