گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

400 ڕۆژنامەنوسی عێراقی توشی کۆرۆنا بوون.. ئەى هەرێم؟

2020.09.15 - 20:09
400 ڕۆژنامەنوسی عێراقی توشی کۆرۆنا بوون.. ئەى هەرێم؟

ناس کورد-

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا تائێستا، زیاتر لە 400 ڕۆژنامەنوسی عێراقی، جگە لە هەرێمی کوردستان، توشی نەخۆشییەکە بوون، بەڵام هیچ ئامارێکی نییە لەبارەى ڕۆژنامەنوسانی هەرێمەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2020، موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیکاکە لە تویتێکیدا دەڵێت، زیاتر لە 400 ڕۆژنامەنوسی عێراقی توشی کۆرۆنا بوون و "لەگەڵ زۆربەیان پەیوەندیمان گرتووە و هەندێک دەرمان و هاوکاری پزیشکیمان بۆ دابینکردوون."

دەشڵێت، "زۆربەیان چاکبوونەتەوە و نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە، هەندێکی تریان هێشتا لە ماڵەوە یاخود نەخۆشخانەکان لە کەرەنتینەدان."

 

هاوکات کاروان ئەمین، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بە ناس کوردی وت، "ئێمە هیچ ئامارێکمان لا نییە لەبارەى توشبوونی ڕۆژنامەنوسانی هەرێم."

 

دەشڵێت، لە سەرەتادا هەندێکیان تۆمار کردووە، بەڵام دواتر کە حاڵەتەکان زۆر بووە وازیان لە تۆمارکردنیان هێناوە.