گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێشولە ئاسیاییەکە زۆری بۆ ئەفریقا هێناوە و گیانی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە

2020.09.15 - 19:28
مێشولە ئاسیاییەکە زۆری بۆ ئەفریقا هێناوە و گیانی ملیۆنان کەس لە مەترسیدایە

ناس کورد- 

جۆرێك مێشولەى ئاسياوى بووەتە هەڕەشە لەسەر دەيان مليۆن دانيشتووى كيشوەرى ئەفريقا، ئەوەش بەهۆى مەترسى گواستنەوەى نەخۆشیى مەلاريا كە لەو كيشوەرە بەربڵاوە.

 

ئاژانسى فرانس پرێس بڵاويكردووەتەوە، مێشولەى جۆرى "ئانۆفيليس ستيفينسى" كە مێشولەيەكى ئاسیاییە تواناى گونجانى لەگەڵ ژيانى شارەكاندا هەيە، ئەوەش لەكاتێكدايە كە ئێستا تەركيزى نەخۆشى مەلاريا لەسەر ناوچە دەشتەكيەكان و دوور لە شارەكانە.

 

مەلاريا نەخۆشیيەكى مشەخۆرييە و لەرێگەى 40 جۆر مێشولەوە دەگوازرێتەوە و تەنها لەساڵى 2018دا بەهۆيەوە 400 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە كە زۆرينەيان منداڵ بوون بەتايبەتى لە كيشوەرى ئەفريقا.

 

لە ديارترين جۆرەكانى مێشوولە لە ئەفريقا جۆرى "ئانۆفيلەى گامبيە"يە كە بە مەترسيدارترين بونەوەر لە جيهادا ناودەبرێت بەهۆى تواناى لە گواستنەوەى نەخۆشى، بەڵام ئەم جۆرە مێشولە حەزى بە كەشوهەوا و ئاوى پيسبوى شارەكان نييە و چيتر گەرا لە تەنكى ئاوى خواردنەوەى شارەكان دانانێت.

 

لە لێكۆڵينەوەيەكدا كە گۆڤارى PNASى زانستى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، ماريان سينكا، شيكەرەوە لە زانكۆى ئۆكسفۆرد نەخشەى بڵاوبونەوەى مێشولەى جۆرى "ئانۆفيليس ستيفينسى" داناوە، ئەم جۆرە دەتوانێت لە ژيانى شارەكان بژى و بچوكترين كەلێنەكان بدۆزێتەوە و گەراى تيا دابنێت بەتايبەتى لە تەنكيەكانى ئاودا.

 

ئەو شيكەرەوەيە باسى لەوەكردوە، ئانۆفيليس ستيفينسى تاكە جۆرى مێشولەيە توانيويەتى لە ژيانى چارەكاندا بژى.

 

ئانۆفيليس ستيفينسى بۆ يەكەمجار لە ساڵى 2012 مەلارياى لە شارى جيبۆتى بڵاوكردەوە، لەكاتێكدا ئەو نەخۆشيە لەو شارە نەبوو، دواتر ئەو جۆرە لە ئەسيوبيا و سودان و چەند ناوچەيەكى تريش دەركەوتن.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە، ئەو جۆرە مێشولە زياتر لەو ناوچانەدا دەردەكەون كە چڕيەكى زۆرى دانيشتوانيان هەيە و پلەى گەرما تێياندا زۆر بەرزە، مێشولەكە لە 44 شاردا خۆى گونجاندوە، ئەوەش مەترسى لەسەر 126 مليۆن هاوڵاتى ئەفريقى دروستكردوە.

 

ئەو شيكەرەوەيە هۆشداريش دەدات لەوەى، 40%ى دانيشتوانى شارەكان لەوانەيە رووبەڕووى بارودۆخێكى سەخت ببنەوە و تووشى مەلاريا ببن، ئەوەش زۆر مەترسيدارە.

 

سەبارەت بە خۆپاراستن لە مێشولەكە ئەوەى ڕونكردوەتەوە، وەك مێشولەى ئەفريقى نييە كە لە شەودا و كاتێك پلەكانى گەرما دادەبەزن بە مرۆڤەوە دەدەن، ئەم جۆرە لە كاتژمێرەكانى سەرەتاى ئێواراندا كاتێك پلەكانى گەرما هێشتا بەرزن بە مرۆڤەوە دەدەن.

 

باس لەوەشدەكات، بۆيە پێويستە دژە مێشولە بكرێت بە پەنجەرەكانەوە و مادەى دژە مێروو بكرێت بە ديوارەكان و جەستە بە باشى دابۆشرێت، بەڵام باشترين كار نەهێشتنى ئاوە وەستاوەكان و داخستنى تەنكى ئاوەكانە بەشێوەيەكى زۆر باش، كاريگەرى ئەو ڕێگانە لە هندستان سەلمێنراوە.