گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو کەسە کێ بوو نەیهێشت؟

بۆ یەکەمجار ترەمپ هەوڵێکی خۆی بۆ تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد ئاشکرا کرد

2020.09.15 - 17:59
بۆ یەکەمجار ترەمپ هەوڵێکی خۆی بۆ تیرۆرکردنی بەشار ئەسەد ئاشکرا کرد

ناس کورد-

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پێشتر لەگەڵ وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی تاوتوێی لەناوبردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریایان کردووە و دەرفەتی کۆتاییهێنان بەژیانی ئەسەدیان هەبووە، بەڵام وەزیری بەرگری دژی هەوڵەکە بووە و نەیهێشتووە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2020، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ڕایگەیاند: "کاتێک جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بوو، بەیەکەوە تاووتوێی لەناوبردنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریامان کرد، بەڵام ماتیس ڕازی نەبوو ئەو کارە ئەنجامبدین و دژ بە  بژاردەکەی من وەستایەوە".

 

بەگوێرەی کەناڵە ئەمریکییەکە پێدەچێت قسەکانی ترەمپ لە بارەی لەناوبردنی ئەسەد لەگەڵ ماتیس بگرێتەوە بۆ ساڵی 2017، ئەو کاتەی کە ڕژێمی ئەسەد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی تۆمەتبارکرا. 

 

ترەمپ وتیشی، "بۆ من، ئەو (ماتیەس) ژەنەڕاڵێکی زۆر خراپ بوو، ئەو سەرکردەیەکی خراپ بوو."

 

کانونی یەکەمی 2018، ماتیەس بەهۆی ناڕەزایەتی لە بڕیاری ترەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەستیلەکارکێشایەوە.