گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم میکانیزمی دابەشکردنی موچە دیاری دەکات

2020.09.15 - 17:36
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم میکانیزمی دابەشکردنی موچە دیاری دەکات

ناس کورد-

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و میکانیزمی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان دیاری بکات، بەگوێرەی زانیارییەکانیش بەهەمانشێوەی مانگەکانی پێشوو بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی ئەیلولی 2020، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سبەینێ ئەنجومەنەکە بۆ دیارکردنی میکانیزمی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە."

 

حکومەتی هەرێم موچەی مانگی شوباتی بەلێبڕینەوە دابەشکرد و %21ی لەهەر وەزارەتێک بڕی، هەرچەندە سەرەتا ڕایگەیاند کە ئەو میکانیزمە تەنها بۆ مانگێکە، بەڵام مانگی ڕابردووش بەهەمانشێوە موچە دابەشکرا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، بۆ ئەم مانگەش بەهەمانشێوەی دوو مانگی ڕابردوو موچە بەلێبڕینی %21وە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت