گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوى 24 کاتژمێرى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ’27 توشبوو گیانیان لەدەستدا’

2020.09.15 - 15:51
ڕاگەیەندراوى 24 کاتژمێرى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ’27 توشبوو گیانیان لەدەستدا’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لە بارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 597 توشبووى نوێ کرا.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 597 توشبووى نوێ تۆمارکراوە، بەمجۆرە: ١٦٤ هەولێر، ١١٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان، ٢٦٥ دهۆك، ٣٣ هەڵەبجە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 281 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بەم جۆرە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراوە، ١٩٨ هەولێر،٢٧ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان، ٢٧ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژەى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا دیارى کراوە کە بریتى بووە لە 27 گیانلەدەستدان بەمجۆرە:٥ هەولێر، ٥ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١٢ دهۆك، ٢ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئامارى گشتى کۆرۆنا لە هەرێم بەمجۆرە دیارى کراوە:

 

کەڕەنتین هاوڵاتی      ٢١٨٧١                  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین         ٣٩٢٦٨٣                          (١٤٧٨٢٩ هەولێر، ١٠١١٣٢ سلێمانی، ١٤٠١٠٣ دهۆك، ٣٦١٩ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٧٩٠٧                       (١٤٦٤٠ هەولێر، ١٣٩٤٦ سلێمانی، ٨٠٣٨ دهۆك، ١٢٨٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٤٠٢٧                         (١١٠١٦ هەولێر، ٩٠٩٤ سلێمانی، ٢٧٣١ دهۆك، ١١٨٦ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٢٤٨٩                 (٣١٢٥ هەولێر، ٤١١٣ سلێمانی، ٥١٧٧ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)

مردن ١٣٩١                      (٤٩٩ هەولێر، ٧٣٩ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك ، ٢٣ هەڵەبجە)