گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’مێژووى کەلوپەلەکان بۆ چاخە دێرینەکان دەگەڕێتەوە’ 

قاچاخچیەکى کەلوپەلە شوێنەوارییەکان لەبەغدا دەستگیركرا 

2020.09.15 - 14:42
قاچاخچیەکى کەلوپەلە شوێنەوارییەکان لەبەغدا دەستگیركرا 

ناس كورد- 

هێزەکانى پۆلیسى فیدراڵى قاچاخچیەکى کەلوپەلى شوێنەوارییان لەشارى بەغدا  دەستگیر کرد کە چەند پارچەیەکى شوێنەوارى ئاشورییەکانى  پێ بووە مێژووەکەیان بۆ چاخەکانى کۆن دەگەڕێتەوە.

 

لەڕاگەیەنراوێکدا  کە ئەمڕۆ (سێشەممە، 15ى ئەیلولى 2020) بڵاوى کردووەتەوە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاندووە، هێزەکانى لیواى یەکەمى پۆلیسى فیدراڵى لەئۆپراسیۆنێکى ئەمنیى تایبەتدا توانیویانە قاچاخچیەکى کەلوپەلى شوێنەواریى  دەستگیر بکەن کە 3  پەیکەرى ئاشورى گرانبەهاى پێ بووە مێژووەکەیان بۆ چاخى کۆن دەگەڕێتەوە و دووانیان ئاڵتونین و یەکێکی دیکەشیان بەئاڵتون ڕووپۆشکراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بڕێک پارەش کە پێکهاتووە لە 38 ملیۆن دینار و 18 هەزار دۆلارى ئەمریکى بەقاچاخچیەکەش گیراوە.

 

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەماى زانیارییەکى وردى هەواڵگرى بووە و دواتر بڕیار بۆ کنە و پشکنینى شوێنى تۆمەتبارەکە لەشوێنى مانەوەى خۆى لە باشورى بەغدا دەستى پێکردووە، ئەوەش بەئامادەبوونى چەند مەفرەزەیەکى هەواڵگرى نەهرەوانە و یەکەى بسمایە و پۆلیسى لێکۆڵینەوەى باکورى ڕەسافە.

 

هەر لەڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتى ناوخۆدا باس لەوەش کراوە، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و کەلوپەلەکانیش ڕادەستى لایەنى تایبەتمەند کراون.