گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرگری لەبەکارهێنانى دەرمانى کلۆرۆکین دەکات

پزیشکە بەناوبانگەکەى فەڕەنسا : دۆخى پەتاى کۆرۆنا نیگەرانم ناکات

2020.09.15 - 14:27
پزیشکە بەناوبانگەکەى فەڕەنسا : دۆخى پەتاى کۆرۆنا نیگەرانم ناکات

ناس کورد-

پزیشکە بەناوبانگەکەى فەڕەنسا رایگەیاند، لە دۆخى تەشەنەسەندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەجیهاندا نیگەران نیە و ڕێنمایى بەکارهێنانى دەرمانى کلۆرۆکینیش دەکات بۆ چارەسەرى پەتاکە کە پێشتر لەلایەن ناوەندە تەندروستیە جیهانیەکانەوە ڕەتکرایەوە.

 

دیدى ڕاووڵ، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى ناوەندى بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان لەشارى مرسیڵیا ڕایگەیاند، کاتێک توشبوویەکى پەتاکە چارەسەر وەربگرێت ئەوا ڕێژەى کوشندەیى ڤایرۆسەکە کەمتر و  لاوازتر دەبێت.

 

ڕاووڵ ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، ئەو توشبووانەى کە بەهۆى پەتاکەوە مردوون لەبنەڕەتتدا تەمەنیان لەژیاندا کورتبووەتەوە، بەو واتایەى بەراورد بە توشبووەکانى تر زیاتر ڕووبەڕووى مردن بوونەتەوە.

 

ئەو شارەزایە بەرگری لەبەکارهێنانى دەرمانى کلۆرۆکین دەکات کە پێشتر مشتومڕێکى زۆرى دروستکرد و لەلایەن چەندین دەزگاى تایبەتمەندى جیهانیەوە بەکارهێنانى بۆ چارەسەکردنى پەتاى کۆرۆنا ڕەتکرایەوە بەڵام ڕاووڵ دەڵێت، ئەو چارەسەرە بەڕێژەى 50% مردن کەمدەکاتەوە بەتایبەت بۆ ئەو چینە تەمەنانەى کە پەتاکە شوێنکەوتەى ترى نەخۆشى بەجەستەیانەوە بەجێ دەھێڵێت و زۆرجار دەبێتە هۆى مردنیان.

 

دڵنیابوونى پزیشکە فەڕەنسیەکە دواى ئەوە دێت ژمارەیەک وڵات نیگەرانن لەبەرزبونەوەى ئاستى توشبوون بەپەتاکە بەڵام ئاستى مردن تاڕادەیەک جێگربووە.

 

پێشبینیە ڕەشبینەکان

دوێنێ (دووشەممە)، هانز کلۆگى  بەرپرسێکى باڵا لە ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان پێشبینى بەرزبوونەوەى ژمارەى مردن بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە لەئەوروپا دەکات بەهاتنى مانگەکانى تشرینى یەکەم و تشرینى دووەم.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو دوو مانگە سەخترین مانگەکانى بەرەنگارى پەتاکە دەبێت.

 

کلۆگى ئەوەشى خستووەتە ڕوو، لەو دوو مانگەدا کارەکە سەختر دەبێت و ڕێژەى مردنیش بەرزتر دەبێتەوە.

 

وتەکانى کلۆگى لەکاتێکدایە، ڕێژەى توشبووان بەڤایرۆسەکە لە 29 میلۆن حاڵەت نزیک بووەتەوە ژمارەى مرودوانیش لەجیهاندا لەملێۆنێک نزیک بووەتەوە.