کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وێنەیەکى خانمى یەکەمى ئەمریکا بۆتە جێى باسوخواسى بەکارهێنەرانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەندین خوێندنەوەى کۆمیدى و سیاسی و تەنز ئامێزى بۆ کراوە.
.
بەبۆنەى ڕۆژى لە دایکبوونییەوە کۆشکى سپى لە تویتەر وێنەیەکى میلانیاى خانمى یەکەمى ئەمریکاى بڵاو کردۆتەوە کە لەسەر قەنەفەیەکى زەرد بە جلێکى سەوزەوە بەتەنیا دانیشتووە، لە کاتێکدا قەنەفەکە سێ کەسییە.
.
ئەو وێنەیە بووە جێى قسە لەسەر کردن و بەشێک لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە فۆتۆشۆپ لە تەنیشت خانمى یەکەمى ئەمریکاوە وێنەى پۆتن و چەندین کەسایەتى دیکەیان بۆ زیاد کردووە، سەیرترینیان وێنەیەکى ترەمپە بە قەمیسێکى سپییەوە پیتزا دەخوات.
.
چەندین کەسیش وێنەى خۆى لە تەنیشت میلانیا داناوە و نوسیویەتى لەگەڵ خانمى یەکەمى ئەمریکا.
.
خوێندنەوەى جیاجیا بۆ ئەو وێنەیە کراوە، هەندێک دەڵێن، میلانیا بەشێوەى ئاسایی و ڕاستى خۆى دەرکەوتووە، دوور لە ترەمپ کە بەردەوام تیشکى لەسەرە.
چەند کەسێکى تریش لە وەڵامى تویتەکەى کۆشکى سپیدا نوسیویانە کوا هاوسەر و منداڵەکانى؟
.
پەیوەندی و کردارە سەیرەکانى ترەمپ بەرامبەر میلانیاى هاوسەرى، بەردەوام جێى باسى میدیاکان و بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.
.
https://twitter.com/WhiteHouse/status/1121771416305700864