گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێکى فەرمى لەبارەى بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوز لە بەرەبەیانى ئەمڕۆدا

2020.09.15 - 08:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێکى فەرمى لەبارەى بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوز لە بەرەبەیانى ئەمڕۆدا

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى فەرمى لەبارەى بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوز لە بەغدا لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە)، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى ئاماژە بەوە کراوە، لەکاتژمێر 1ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ (سێشەممە) ناوچەى سەوز روبەڕووى کەوتنە خوارەوەى دوو موشەکى جۆرى کاتیۆشا بوەوە و هەر لە ئاسماندا بەسیستمى سیرام چارەسەر کرا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە رووداوەکەدا هیچ جۆرە زیانێکى ماددى و گیانى تۆمارنەکراوون.

 

ئەوەش روونکراوەتەوە "موشەکەکان لەناوچەى عەلى ساڵحەوە ئاراستەى ناوچەى سەوز کرابوون".

 

سەرچاوەیەکى ئەمنى لەبەغداوە لەبارەى رووداوەکە بە ناس کوردى راگەیاند "لەگەڵ بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوزدا زەنگى ئاگادارکردنەوە لەناو باڵەخانەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوەندى شارى بەغدا لێدرا".