گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەیمار توڕەیە: سوکایەتیم پێکرا بەڵام لە یەک شت پەشیمانم

2020.09.15 - 00:00
نەیمار توڕەیە: سوکایەتیم پێکرا بەڵام لە یەک شت پەشیمانم

ناس کورد-

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو ڕووداوانە پێشاندا کە لە یاریەکەیاندا بەرامبەر یانەی مارسیلیا ڕوویدا و پەشیمانی خۆی لە شتێک ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی ئەیلولی 2020، نەیمار داسیلڤا، ئەستێرە بەرازیلییەکە لە  تویتەکەیدا وتی، "باشە ڤار دەریخست کە من دوژمنکارانە هەڵسوکەوتم کردووە، ئەوە ئاسانە، ئەی چۆن وێنەی ئەو ڕەگەزپەرستەم بۆ دێنێت کە پێیگوتم مەیموونی کوڕی مەیمون".

 

دوای ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان یاریەکەیان دۆڕان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر و کرانە دەرەوە، نەیمار لە تویتێکدا نووسیویەتی، "ناوبژیوانەکە منی کردە دەرەوە چونکە وەڵامی سوکایەتییەکانم دایەوە، لەوە پەشیمانم کە بە توندی وەڵامم نەبوو"، کە مەبەست لێی ئەلڤارۆ گۆنزالێس، بەرگریکاری یانەی مارسیلیایە کە شەڕ لەنێوان ئەو و نەیماردا ڕوویدا.

لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا، شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە لەنێوان یاریزانانی پاریس سانجێرمان و مارسیلیادا روویدا، بەو هۆیەوە نەیمار و دوو یاریزانی دیکەی پاریس و دوو یاریزانی مارسیلیا کرانە دەرەوە، بەڵام ناوبژیوان ئەلڤارۆ گۆنزالێسی نەکردە دەرەوە، ئەمەش نەیماری زیاتر توڕەکردووە.

 

 هاوکات یانەی سان جیرمان ئەمڕۆ  داوای کرد لێکوڵێنەوە لە ڕووداوەکە بکرێت و ڕاگەیاند، بەتووندی پشتیوانی نەیمار دەکات، "چونکە دوچارى سوکایەتی و ڕەفتاری ڕەگەزپەرستی بووەتەوە".