گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵسوکەوتی سەیر دەکەن

کاریگەرییەکى ’’پێشبینینەکراوى’’ کۆرۆنا لەسەر منداڵان دۆزرایەوە

2020.09.14 - 23:50
کاریگەرییەکى ’’پێشبینینەکراوى’’ کۆرۆنا لەسەر منداڵان دۆزرایەوە

ناس کورد-

ژمارەیەک لە شارەزایانى بوارى تەندروستى نیگەرانى خۆیان نیشاندا لەبارەى نیشانەى توشبوون بە دڵەڕاوکێ لەلای هەندێ منداڵ و مێرد منداڵان، بەهۆى دوبارەبوونەوەى بەردەوامى رێنماییەکانى خۆپاراستن لە کۆرۆنا وەکو پاکژکردنى دەست و ترسى لەدەستدان لە روکارى شتەکان.

 

بەپێی ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى، هەندێ منداڵ بەشێوەیەکى گەورە لە ڤایرۆسەکان دەترسن، ئەوەش لەترسی توشبوون و نەخۆشکەوتنیان.

 

باس لەوەشکراوە، هەندێ لە منداڵەکان هەڵسوکەوتى نائاسایی دەکەن لەکاتى ناخواردندا بەمەبەستى خۆپاراستن لە ڤایرۆس، کاتێکیش کەسوکاریان هەوڵدەدەن وایان لێبکەن کە بەشێوەیەکى سروشتى و ئاسایی هەڵسوکەوت بکەن زۆر توڕە دەبن، ئەوەش بەتایبەتى لەلاى ئەو منداڵانەى لەتەمەنێکى زووى پێگەیشتنیاندان روودەدات.

 

زانیارییەکانى تەندروستى لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکەن کە دڵەڕاوکێى ناچارى تووشى هەر منداڵێک دەبێت لەناو دوو هەزار منداڵ و مێردمنداڵدا، ئەوەش هەمان ئاستى توشبوونە بە نەخۆشى شەکرە لەو تەمەنانەدا.

 

توشبوون بەو دۆخە دەبێتە هۆى هەراسانکردنى ئەو کەسە بەشێوەیەکى گەورە و دەیکات بە دیلى ترسەکانى و بەشێوەیەکى نائاسایی و بێ پاساو رەفتاردەکات.

 

رەنگە کەسانى توشبوو بە دڵەڕاوکێی ناچارى، زیادەرۆیی بکەن لە شوشتنى دەستیاندا، بەشێوەیەک کە کاریگەرى لەسەر پێستى دەستیان دروستبکات.

 

جوزیف ماکجیر، توێژەى تایبەتمەندى تەندروستى دەرونى لە زانکۆى جونز هوبكينز دەڵێت، ئەو کەسانەى تووشى ئەو دۆخە دەبن بەشێوەیەکى گشتى دەترسن لە توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە.

 

ئەو ترسەى ئەو کەسانە توشى دەبن بە گونجاو دانانرێت لەگەڵ مەترسی چاوەڕوانکراودا، چونکە بەبێ پاساو رێوشوێنى خۆپارێزى دەگرنەبەر، هەموو خولەکێک دەستیان دەشۆن لەکاتێکدا دەستیان لەشتێکى نوێ نەداوە.

 

ئەو توێژەرە ترسی خۆى نیشاندا لەوەى رێوشوێنەکانى خۆپاراستن لە کۆرۆنا کاریگەرى خراپ لەسەر منداڵان جێبهێڵێت بەشێوەیەک کە پێویستیان بە وەرگرتنى چارەسەرى دەرونى هەبێت دواى قەیرانى کۆرۆنا.