گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى زێڕ بازی دا.. هۆکارەکە چییە؟

2020.09.14 - 22:45
نرخى زێڕ بازی دا.. هۆکارەکە چییە؟

ناس کورد-

نرخى زێڕ نزیکەى لەسەدا یەک بەرزبووەوە بەهۆى لاوازى دۆلارەوە، وەبەرهێنەرانیش چاویان لە کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى ئەنجومەنى یەدەگى ئەمریکایە سەبارەت بە ڕێوشوێنە پاڵپشتیکەرەکانى و ڕێژەى هەڵاوسان.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى زیڕ ئەمڕۆ لە مامەڵە خێراکاندا 0.7% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1955.60 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هەورەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى ئەمریکا 0.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 1963.70 دۆلار.

 

ستيفن ئينس گەورە شیکەرەوەى ستراتیژى بازاڕى ئەکسى کورب بۆ مامەڵە دارایییەکان دەڵێت، "بازاڕى زێڕ لەسەر سیاسەتى ئەنجومەنى یەدەگى ئەمریکا وەستاوە".

 

هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى زێڕ دەگەڕێنرێتەوە بۆ دابەزینى دۆلار بەڕێژەى 0.3%، لەگەڵ چاوەڕوانى بازاڕ بۆ سیاسەتى ئەنجومەکەنە کە بڕیارە سبەینێ ڕابگەیەنرێت، کە کاریگەرى لەسەر خواست لەسەر ئەو کانزا بەنرخە دروستدەکات.