گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گیانی سەردان هەزار کەس دەخەنە مەترسییەوە’’

زانایان نیگەرانن لە شاردنەوەى زانیاری و ڕووداوەکانی پشت پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا

2020.09.14 - 22:04
زانایان نیگەرانن لە شاردنەوەى زانیاری و ڕووداوەکانی پشت پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا

ناس کورد-

ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، شاردنەوەی وردەکاری و ناوەڕۆکی تاقیکردنەوە تەختییەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی ڤاکسین، زانایان و پسپۆڕان نەخۆشییە گوازراوەکانی جیهانی نیگەران کردووە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆڕتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمرکی، "تێکچوونی باری تەندروستیی یەکێک لەو خۆبەخشانەی کە بەشداری لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی کۆمپانیای (ئەسترازینیکا) بەریتانی کردبوو بۆ دروستکردنی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زانایانی توشی نیگەرانی کردووە".

 

زیاتر بخوێنەوە: تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکەى زانکۆی ئۆکسفۆرد دژی کۆرۆنا دەستیپێکردەوە

 

ئاماژە بەوەکراوە، "کۆمپانیا بەریتانییەکە دوای تێکچونی باری تەندروستی یەکێک لە خۆبەخشەکانی بەهیچ شێوەیەک هۆکارەکەی ئاشکرا نەکردووە و لە هەمانکاتیشدا پرسەکەیان لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا تاوتوێی کردووە".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە کۆمپانیای( ئەسترازینیکا)ی بەریتانی، ڕۆژی شەمەی ڕابردوو جارێکی تر دەستیکردوەتەوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک دەربارەی هۆکاری تێکچوونی تەندروستی کەسە خۆبەخشەکە بخاتە ڕوو.

 

 زانایان و پسپۆڕانی بواری دەرمان دروستکردنی ڤاکسین پێیانوایە لەڕووی پزیشکیەوە دەبێت ڤاکسینەکان بەتەواوەتی لێ دڵنیابن، چونکە تێکچوونی باری تەندروستیی کەسانی خۆبەخش کە ژمارەیەکی کەمەن ئەوە دەردەخات کە ڤاکسینەکە مەترسی دەبێت لەسەر ملیارەها کەس لە جیهاندا، پێدەچێت لەکاتی بەکارهێنانی سەدان هەزار کەس لە جیهاندا دوچاری نەخۆشی ببنەوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەشێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان و ڤاکسین پێیانوانەی  ئاشکرانەکردن و نەخستنەڕووی وردەکاری ڤاکسین ودەرمانەکان مافێکی خۆیان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە "خاوەندارێتی هزری داهێنانەکەیان بکەن".

 

لە بەرانبەردا بەشێکی زۆر لە زانایان و توێژەرانی پزیشکی جەخت لەوەدەکەنەوە کە " ئەو ڕێسایە لەکاتی ئاساییدا پەیڕەو دەکرێت نەک لە دۆخێکی ناکاو وناڵەباری وەک ئێستا کە پەتای کۆرۆنا تەنگی بە جیهان هەڵچینوە و نزیکەی ملیۆنێک کەس بە هۆیەوە گیانیلەدەستداوە پێویست بەوە دەکات وردەکاری سەرجەم تاقیکرنەوەکان وناوەڕۆکەکەی بخرێنەڕوو".     

 

لای خۆیەوە هارلان کرۆمۆلز، توێژەر لە کاروباری تەندروستیی لە زانکۆی (یاڵ)ی ئەمریکی پێیوایە، "ئەو کەسانەی کە باج  بە ملیارەها دۆلار دەدەن بە دەوڵەت بۆ دروستکردنی ڤاکسین مافی ئەوەیان هەیە وردەکاری تاقیکردنەوەکانی دروستکردنی ڤاکسینەکە بزانن".

 

دەشڵێت: "دۆخەکە باشتر دەبێت ئەگەر کۆمپانیاکانی دروستکردنی ڤاکسین وردەکاریییەکان بخنەڕوو".

 

هەفتەی ڕابردوو نۆ کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان لە جیهاندا لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بەبێ ئەوەی وردەکاری  تاقیکردنەوە تەختییەکانیان ئاشکرا بکەن جەختیانلەوەکردووە، " تاوەکو بە تەواوەتی دڵنیانەبن لە سەلامەتی بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەی کە دروستی دەکەن دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤاکسینەکە هەناردەی بازارەکانی ناکەن، ئەوەش زیاتر بەڵێنەکانی ئەوانی خستە ژێر پرسیارەوە".