گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر بەهۆی کۆرۆناوە نییە ئەى مالکی لە ئێران چی دەکات؟

2020.09.14 - 20:42
ئەگەر بەهۆی کۆرۆناوە نییە ئەى مالکی لە ئێران چی دەکات؟

ناس کورد-

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەتیکردەوە نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیەتییەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت و دەڵێت، سەردانەکەی ناوبراو بۆ ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتۆگۆیە لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی ئەیلولی 2020، سەعد مەتلەبی، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بارەی ڕاست و دروستی سەردانەکەی نوری مالکیبۆ وڵاتی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند: سەردانەکەی ناوبراو "بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی سیاسی بووە لەگەڵ بەرپرسە  ئێرانییەکان، بەتایبەتی دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا".

 

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باسیان لەوەکردووە گوایە مالکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و مەرامی سەردانەکەشی بۆ ئێران بەمەبەستی چارەسەرکردنە، مەتلەبی ڕەتیکردەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت و وتی: "سەردانەکەی هیچ پەیوەندیەکی بە پەتای کۆرۆناوە نییە، بەڵکۆ مالکی بەنیازە ژمارەیەک پشکنینی پزیشکی خولی ئەنجامدەدات".  

 

هاوکات هەر ئەمرۆ نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالکی بڵاویکردەوە، "مالکی لە تاران لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەتەوە وهەردووکیان دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکردووە".