گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرساندنی مەسرور بارزانی لە ناو پەرلەماندا تەنها یەک ’’واژۆی ماوە’’

فراکسیۆنى کۆمەڵ: چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی پێشتر واژۆیان بۆ پرساندنی مەسرور بارزانی کرد بەڵام ئێستا پەشیمان بوونەتەوە

2020.09.14 - 20:20
فراکسیۆنى کۆمەڵ: چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی پێشتر واژۆیان بۆ پرساندنی مەسرور بارزانی کرد بەڵام ئێستا پەشیمان بوونەتەوە

ناس کورد-

عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بۆ بابەتی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەران "تائێستا 22 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر کردووە و تەنها یەک واژۆ ماوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی ئەیلولی 2020، عەبدولستار مەجید لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، 22 پەرلەمانتار لە "فراکسیۆنەکانی (یەکگرتوو، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، ئازادی، سەربەخۆکان، گۆڕان "دوو ئەندام") واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە."

 

دەشڵێت، "کاری پەرلەمانتاری و نوێنەرایەتی حەقیقی خەڵک ئەمەیە! لەبری موزایەدە و هاتوهاواری سەر شاشەکان، پەرلەمانتار دەبێ لەناو هۆڵی پەرلەمان شەڕی ماف و گوزەرانی دەنگدەرەکانی بکات!"

 

باسی لەوەشکردووە کە "یاداشتەکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان پێویستە 23 پەرلەمانتار واژۆی بکات، ئەگەرچی لە یاداشتی پێشوودا کە سەرۆکی پەرلەمان لەبەر هەندێ پاساوی بێبنەما ڕەتیکردەوە، چەند بەڕێزێک لە فراکسیۆنی یەکێتی واژۆیان کردبوو، بەڵام ئەمجارە کەسیان ئامادەی واژۆکردنی یاداشتەکە نین کە هیوادارین بێن و لەگەڵمان هەمووان پێکەوە شەڕی ماف و ژیان و گوزەرانی خەڵک بکەین و لە حکومەتێک بپرسینەوە کە بەبێ هیچ یاسا و ڕێنماییەک سەدا21ی موچەی خەڵکی بڕیوە بەبێ ئەوەی وەک قەرز و پاشەکەوت حسابی بکات، کە ئەمەش واتای ئەوەیە کە دەیبڕن و کەسیش بەتەمای دانەوەی نەبێ هیچ کات!.