گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەکى حکومیی عێراقى قەبارەى کورتهێنانى بودجە و داهات و قەرزەکانى ئاشکراکرد

2020.09.14 - 20:12
سەرچاوەیەکى حکومیی عێراقى قەبارەى کورتهێنانى بودجە و داهات و قەرزەکانى ئاشکراکرد

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى حکومى عێراقى قەبارەى کورتهێنانى بودجەى ئەمساڵ و قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى ئاشکراکرد.

 

ئاژانسى فەرمى عێراق لە زارى سەرچاوەکەوە گواستییەوە، پڕۆژەى بودجەى ئەمساڵ کە لە ئەنجومەنى وەزیران دەنگى لەسەردراوە دەگاتە 148 ترلیۆن دینار بە کورتهێنانى 81 ترلیۆن دینار.

 

وتیشى، "پڕۆژەى بودجەى ئەمساڵ جیاوازى نییە لە پڕۆژەى بودجەى 2019".

 

بەوتەى سەرچاوەکە، کۆى داهاتى نەوتى و نانەوتى لە بودجەى ئەمساڵدا بە 67 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، خەرجى سێ مانگى داهاتووش لەسەر بنەماى ئەو بودجەیە خەرجدەکرێت.

 

ئاشکراشیکردووە، قەرزى ناوخۆیی و دەرەکى نوێ لە بودجەى ئەمساڵدا دەگاتە 27 ترلیۆن دینار کە تەنها بۆ مەبەستى پڕکردنەوەى خەرجییەکان بووە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، لەبودجەى ئەمساڵدا موچەى فەرمانبەران و خانشینان و چاودێرى کۆمەڵایەتى گرەنتیکراوە، بودجەى ساڵى داهاتووش لەئامادەکردندایە.

 

زیاتر بخوێنەوە: حکومەت سەرجەم برگە و مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەى پەسەند کردووە و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد