گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتمەندییەکى نوێی فەیسبوک؛ ئیتر لەگەڵ هاوڕێکانت پێکەوە سەیری ڤیدیۆ بکەن

2020.09.14 - 19:57
تایبەتمەندییەکى نوێی فەیسبوک؛ ئیتر لەگەڵ هاوڕێکانت پێکەوە سەیری ڤیدیۆ بکەن

ناس کورد-

کۆمپانیاى فەیسبوک ڕایگەیاند، بەکارهێنەران تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەتوانن لەئێستادا پێکەوە لەگەڵ هاوڕێکانیان سەیرى گرتەى ڤیدیۆیی بکەن لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت بە بەکارهێنانى بەرنامەى ماسنجەر، ئەوەش وادەکات کە ئاگادارى کاردانەوەى خێراى یەکترى بن لەبارەیەوە.

 

ئەو تایبەتمەندییە بەناوى (watch together) ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات تا هەشت کەس پێکەوە لەرێگەى ڤیدیۆوە پەیوەندى بکەن، هەروەها ئەو ژمارەیە دەگاتە 50 کەس لە رێگەى بەکارهێنانى (messenger rooms)ەوە بۆ پەیوەندى داخراو لەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە.

 

کۆمپانیاکە لە تەموزدا ئەو تایبەتمەندییەى ڕاگەیاند بۆ جێگرتنەوەى بەرنامەى زوم بۆ پەیوەندى ڤیدیۆیی کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە بووە ناوێکى دیار کاتێک ژمارەى بەکارهێنەرانى بەشێوەیەکى بەرچاو زیادکرد، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

کۆمپانیاى فەیسبوک چووە ڕیزى ئەو کۆمپانیایانەى کە هەژمونى بازاڕى "مانەوە لەماڵەوە"یان کردووە، لەگەڵ چوونى ملیۆنان کەس بۆ سەر پێگە ئەلیکترۆنییەکان بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندى  بە ئامانجى کار و ژیانى کۆمەڵایەتى و خوێندن، بەهۆى بوونى مەترسی تەندروستى تەندروستى بەهۆى کۆرۆناوە.

 

هەروەها کۆمپانیاى نێتفلیکس تایبەتمەندییەکى هاوشێوەى بەناوى (netflix party) خستووەتە بەردەست تا بەکارهێنەران بتوانن سەیرى هەر فیلمێک بکەن لەرێگەى یەک شاشەوە.