گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى فەرمانی کرد بودجەى پێویست بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا تەرخان بکرێت

2020.09.14 - 19:46
کازمى فەرمانی کرد بودجەى پێویست بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا تەرخان بکرێت

ناس کورد-

ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردن ڕایگەیاند، مستەفا کازمى فەرمانیکردووە بودجەى پێویست بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە تەرخان بکرێت.

 

عەبدولحسین هنداوى بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، "کازمى فەرمانێکى دەرکردووە بۆ دابینکردنى بودجەى پێویست و سەرجەم پێداویستییەکانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، بە ئامانجى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لە شەشى حوزەیرانى داهاتوودا".

 

باسى لەوەشکردووە، جەختکردنەوەى مەرجەعیەت لەسەر پێویستى هەڵبژاردن بەپێی یاسا و دوور لە بەرژەوەندى کەسى و حزبی و ناوچەیی، متمانەى خەڵک و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى زیاد دەکات بە پڕۆسەى سیاسی ئێستا و دەستور.

 

هنداوى وتیشى، "هەروەها داواى مەرجەعیەت بۆ بوونى چەک تەنها لەدەستى دەوڵەت هۆشداریەکى روون بووە دژى بەردەوامى هەڵەکان و پیشێلکارییە مەترسیدارەکان کە زۆربەى هەڵبژاردنەکانى پێشوو بەخۆیانەوە بینیوە".

 

زیاتر بخوێنەوە: ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سیستانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق

 

هەروەها داوایکردووە سزا یاساییەکان توند بکرێن لەدژى ئەوانەى پێشێلکارى دەکەن لەکاتى هەڵبژاردندا و دەنگدەران هەراسان دەکەن و کارتەکانى دەنگدانیان دەدزن.