ناس کورد-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا دانوستانیان دەستپێکردووە بۆ گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان و لەئێستادا تاوتوێی ڕێوشوێنی گونجاو دەکەن بۆ ئەو کارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی ئەیلولی 2020، قوباد تاڵەبانی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا و كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە، جەختم لە هەڵوێستی هەرێم كردەوە لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك".
دەشڵێت، "بۆم ڕوونكردنەوە کە لە دانووستانەکانمان لەگەڵ بەغدا ئەم باسەمان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ كردووەتەوە."
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستاشدا هەردوولا تاوتوێی زەمینە و ڕێوشوێنی گونجاو دەكەین بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ بنکەی سەربازی کەی وەن.