گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەوی کوژرانی ناوبراو ئاشکرا دەکات

چەند تاڵە موویەکى سەرى ئەبراهام لینکۆڵن و بروسکەیەک بە پارەیەکی زۆر فرۆشرا

2020.09.14 - 18:12
چەند تاڵە موویەکى سەرى ئەبراهام  لینکۆڵن و بروسکەیەک بە پارەیەکی زۆر فرۆشرا

ناس کورد-

چەند تاڵە موویەکى سەرى ئەبراهام لینکۆڵن و بروسکەیەکى خوێنین لەبارەى کوژرانییەوە لە ساڵى 1865، لە مەزادخانەیەک بە بڕى زیاتر لە 81 هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەوەی زۆر گرنگیشە بەلای مێژوونوسانەوە، بروسکەکە زانیارییەکی گرنگ لەسەر کوژرانی لیکۆڵن ئاشكرادەکات.

 

بەپێى مەزادخانەى ئاڕبى ئۆکشن لەشارى بۆستنى ئەمریکا، ڕۆژى شەممەى ڕابردوو، 12ی ئەیلولی 2020، چەند تاڵە قژێکى لینکۆڵن و بروسکەیەک کە بە خوێنین ناو دەبرێت فرۆشراوە، بەڵام مەزادخانەکە شوناسى کڕیارەکەى ئاشکرا نەکردووە.


تاڵە قژەکان کە لە پێنج سانتیمەتر درێژترنەبوون لەدواى مەرگى لینکۆڵن بۆ پکشنین لێککراوەتەوە کاتێک لە واشنتن و بەدەستى جۆن وێڵکس بۆس کوژرا.


بەپێى مەزادخانەکە، ئەو تاڵە قژانە لەلایەن دکتۆر لیمان بێتشر تۆد کە پێشتر بەڕێوەبەرى پۆستى بەریدى کنتاکى بووە و نزیک بووە لەمارى تۆد لینکۆڵنى هاوسەرى ئەبراهام لینکۆڵنەوە پێشکەشکراوە.

me_ga.php?id=931
لە بروسکەیەکدا لەلایەن وەزارەتى جەنگى ئەوکاتەوە کە جۆرج کینیرى یاریدەدەرییەوە بۆ تۆد نێردراوە، سەلمێندراوە ئەو تاڵە موانە هى لینکۆڵنە، بروسکەکەش لە کاتژمێرى 11ى شەو لەڕێکەوتى 14ى نیسانى ساڵى 1865ەوە لە واشنتن وەرگیراوە.

 

مەزداخانەى بى ئاڕ ڕاستاندنى بۆ دروستى تاڵە مووەکان و بروسکەکە کردووە.

 

لە نامەیەکدا کە ساڵى 1945 نوسراوە، جەیمس تۆد، کوڕى دکتۆر تۆد نوسیوویەتى، تاڵە مووەکان تا ئەو کاتە لەلاى خێزانەکەیان ماوەتەوە.

 

مەزادخانەکە دەڵێت، دوایینجار تاڵە مووەکان ساڵى 1999 فرۆشراوە.

me_ga.php?id=930

پۆپى لینفینگستۆن، سەرۆکى جێبەجێکارى مەزادخانەکە دەڵێت: "کاتێک سەیرى تاڵە مووەکانى پرچى لینکۆڵن دەکەیت هەموو شتێکى دروستت بۆ دەردەکەوێت و ئەوەش دەزانین ئەو تاڵە مووانە لە یەکێک لەئەندامانى خێزانەکەى لینکۆڵنەوە دەستکەوتووە کە زۆرجار بەدیار سەرى سەرۆکەوە بووە."

 

مەزادخانەکە ئومێدى ئەوەى هەبوو نرخەکە بگاتە 75 هەزار دۆلار، بەڵام زیاتر لە81 هەزار و 250 دۆلارى تێپەڕاند.

 

گرنگى بروسکەکەش لەوەدایە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە ئەو کات بڵاوکرایەوە گوایە ئەدوین ستانتۆنى، وەزیرى شەڕى ئەوکات، بەهۆى ناکۆکییەکانیانەوە پیلانگێڕى دژی لینکۆڵن کردووە بۆ ئەوەى بیکوژێت.

 

هەندێک لە مێژوونوسانیش دەڵێن، ئەوکاتە ستانتۆن بروسکە سەربازییەکانى پەکخستووە و دەرفەتى بەبۆسداوە بۆ ماوەیەک هەڵبێت، بەڵام مۆر و کاتى بروسکەکە ئەوە دەسەلمێنێت کە هێڵى ناردنى بروسکە سەربازییەکان شەوى کوژرانى لیکۆڵن کارا بووە.