گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڤاکسین ڕەنگە تەنها بۆ هەندێک کارابێت’’

تەندروستیی جیهانى هۆشدارى لە دوو مانگى سەخت بۆ مردن بە کۆرۆنا دەدات

2020.09.14 - 18:00
تەندروستیی جیهانى هۆشدارى لە دوو مانگى سەخت بۆ مردن بە کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى پێشبینی دەکات لە مانگەکانى تشرینى یەکەم و تشرینى دووەمدا ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە ئەوروپا ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات.

 

هانز کلوگى، بەڕێوەبەرى هەرێمى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى لە ئەوروپا بە ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە، "مانگەکانى تشرینى یەکەم و تشرینى دووەم زۆر سەخت دەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، پیشبینى دەکەین ئامارى مردن بەو ڤایرۆسە لە ئەوروپا ڕوو لە زیادبوون بکات".

 

وتيشى، "لەئێستادا پێویست ناکات وڵاتان گوێیان لەو جۆرە هەواڵە خراپانە بێت و لە دۆخەکە تێبگەن"، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە لەسەر ئاڕاستەکردنى پەیامێکى ئەرێنی لەبارەى ئەوەى شکست بە پەتاکە دەهێنرێت.

 

رێکخراوى تەندروستیی جیهانى زیادبوونى ئامارى مردن بە پەتاکە دەبەستێتەوە بە زیادبوونى توشبووانەوە بەهۆى ئەوەى پەتاکە لە ئەوروپا چالاکبووەتەوە.

 

بەرپرسەکەى تەندروستیی جیهانى هۆشداریدا لەبارەى ئەو بیروڕایانەى کە پێیانوایە کۆتایی پەتاکە هاوکاتە لەگەڵ خستنەڕووى ڤاکسین کە تا ئێستا لەژێر گەشەپێداندایە "زۆر دەبیستین لەبارەى ئەوەى ڤاکسین کۆتایی پەتاکەیە، بەڵام ئەوە بەو شێوەیە نییە، کۆتایی ئەم پەتایە کاتێک دەبێت کە بزانین چۆن لەگەڵ ئەم پەتایە دەژین، ئەوەش پەیامێکى ئیجابییە".

 

 جەختیشیکردەوە، هێشتا نازانرێت ئایا ڤاکسین بۆ هەمووان کارا دەبێت یاخود نا، هەندێک بەڵگە هەن لەبارەى ئەوەى ڕەنگە بۆ هەندێک کارا بێت بەڵام بۆ هەندێکى تر کارا نەبێت.

 

وتەکانى ئەو بەرپرسەى تەندروستى جیهانى لەکاتێکدایە، ماوەى چەند هەفتەیەکە ئامارەکانى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەوروپا روویان لە بەرزبونەوەى بەرچاو کردووە بەتایبەتى لە ئیسپانیا و فەڕەنسا.