گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەندی ئاوهەوای عەرەبی هۆشداری دەدات

زستانێکی سەخت چاوەڕێی عێراق و ناوچەکە دەکات و دیاردەى نیناش بەردەوام دەبێت

2020.09.14 - 17:25
زستانێکی سەخت چاوەڕێی عێراق و ناوچەکە دەکات و دیاردەى نیناش بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

ناوەندی ئاوهەوای عەرەبی پێشبینی دەکات زستانی ئەمساڵی عێراق، وڵاتی شام و میسر و چەند ناوچەیەکی دیکەی سەر ڕووی زەوی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو زۆر سارد و سەخت بێت.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی مانگانەی ناوەندی ئاوهەوای عەرەبی، بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا ڕوبەڕوی کەشێکی زۆر سارد ببنەوە ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکی تیشک خۆر و سەرهەڵدانی دیاردەی نینا".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە، "دیاردەی نینا بە پێچەوانەی دیاردەی ( نینۆ)یە کە تایبەت بە سەرهەڵدانی گەرما لە سەر ڕووی زەوی، لە ئاکامی سەرهەڵدانی دیاردەی نینا لەسەرخۆ کەشێکی سار دێتە ئاراوە و ئەو کەشوهەوایەی کە لە ئەنجامی دیاردەی (نینۆ)  دروستبووە کۆتایی پێیدێت لەسەررووی زەوی".  

 

ڕاپۆرتەکە پشتی بە زانیارییەکانی "ناوەندی پێشبینی کەشەوهەوا" بەستووە کە لقێکە لە دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ ئۆقیانوسەکان و بەرگە گازی زەوی. ئاماژەى بەوەشکردووە کە پلەکانی گەرما لەسەر ڕووی ئاوەکانی زەریای هێمن بەتایبەتی لەبەشی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەو زەریایە ڕووی لە دابەزین کردووە.

 

لە راپۆرتەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، "دابەزینی پلەی گەرمی سەرڕووی ئاوەکانی زەریای هێمن سەرەتای سەرهەڵدانی دەیاردەی (نینا)یە کە پێشبینی دەکرێت ئەو دیاردەیە بە ڕێژەی 75%دا بەدرێژایی زستانی ئەمساڵ بەردەوامبێت".

 

ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکردووە، "کەمبوونەوەی چالاکی تیشکی خۆر لە ماوەى ڕابردوودا لەگەڵ دەرکەوتنی دیارەدەی نینا ئەوە دەسەلمێنێت کە زستانێکی سەخت چاوەڕێی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان دەکات کە عێراق، وڵاتی شام، میسرو وڵاتانی خۆرئاوی عەرەبی بەشێک دەبن لەو وڵاتانەی کە کەشێکی  سارد وبەستەڵەکی چاوەڕێیان دەکات".