گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى باسى کەشى دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا دەکات

2020.09.14 - 17:08
مەسرور بارزانى باسى کەشى دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتى عێراق.

 

ئەو وتانەى مەسرور بارزانى لە میانەى کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، کە تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکوەزیران.

 

لەکۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانى ڕایگەیاندووە، "کەشێکی ئەرێنی و دەرفەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە سەر بنەمای دەستوور و جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنانەی هاتوونەتە ئاراوە بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرچاو بگیرێت و لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت".

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەبارەى بارودۆخی ناوچە جێناکۆکەکان، مەسرور بارزانى نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە "بەرامبەر بەو ڕەفتارەی لە بەرامبەر دانیشتووانی کوردی ئەو دەڤەرانە دەکرێت . ھەروەھا ئاماژەی بە زیادبوونی جموجۆڵی تیرۆریستان لەو دەڤەرانە دا و جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی ئەمنیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە".

me_ga.php?id=929

لاى خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. 

 

لە دیدارەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگیی زیاتر و ھاوکاریی ئەمەریکا بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و تێپەڕاندنی دۆخی سەختی  دارایی و تەندروستیی ئێستا کرا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوەکە.