ناس کورد-
لەوەڵامى پەیوەندى هاووڵاتییەکدا، حەکیم عەبدولزەهرە، وتەبێژى ئەمێندارێتى بەغدا لەبەرنامەیەکى ڕاستەوخۆى تەلەفزیۆنیدا دەستدەکات بە جنێودان بەهاووڵاتییەک کە ڕەخنەی لەدەزگاکەیان گرتبوو، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە و سەرکۆنەى ئەو کارەى عەبدولزەهرەیان کرد.
ڕووداوەکە لەوەوە دەستپێدەکات کاتێک هاووڵاتیەک لەپەیوەندیەکدا بەبەرنامەکەوە کە میواندارى عەبدولزەهرە کراوە و نور ماجد بەرنامەکە پێشکەش دەکات، گلەیی و ڕەخنەیەکى زۆر لە ئەمێندارێتى بەغدا دەگرێت.
هاووڵاتیەکە دەڵێت، ئەمیندارێتى پارە و دەرماڵەى زۆرى بۆ تەرخاندەکرێت بێ ئەوەى شەقامەکانى پایتەختى پێ ئاوەدان بکاتەوە و شۆستەکان هەموویان داڕووخاون و هیچ هەوڵێکى ئەمیندارێتى لەسەر زەوى نیە و ئەوان ئەمیندارێتیان لەواقیع دا نیە.
لەدرێژەى وتەکانیدا هاووڵاتیەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لەبەغدا شوێنێکیان بۆ حەوانەوە بۆ نمونە باخچەیەک نیە و ئەمیندارێتى بەغدا هیچ دەستکەوتێک و ویژدانیان نیە.
دواى تەواوبوونى پەیوەندی هاووڵاتیەکە کە بەڕاستەوخۆ لەبەرنامەکەدا وەرگیرا، وتەبێژى ئەمیندارێتى بەغدا بەڕوویدا هەڵدەشاخێت و ڕاستەوخۆ و هەر لەبەرنامەکەدا دەستدەکات بە جنێودان بەو هاووڵاتییە.
ڕووداوەکە کاردانەوەیەکی زۆری لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە و هاووڵاتیان سەرکۆنەی کاردانەوەکەی بەرپرسەکەی ئەمیندارێتی بەغدا دەکەن.
فديو للمتحدث بأسم امانة بغداد وهو يهين مواطن عراقي انتقدهم، يثير غضب العراقيين على مواقع التواصل الاجتماعي. pic.twitter.com/q7podXdK0M
— Noor Khalil (@NoorKha14910941) September 14, 2020