گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەک لە بارەى بودجەی 2020 دەکات

2020.09.14 - 15:08
مستەفا کازمى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەک لە بارەى بودجەی 2020 دەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی بۆ تاوتوێکردنی بودجەی 2020، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات.

 

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ی ئەیلولى 2020)، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ تاوتوێکردنی بودجەی 2020ی عێراق". 

 

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی پێشووی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، تاوەکو ئێستا بودجەی 2020ی عێراق نەچووەتە پەرلەمان.

 

لەئێستادا پەرلەمانی عێراق چاوەڕوانە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمان بکاتەوە و بخرێتە بەرنامەی کارەوە و تێپەڕێندرێت کە سێ مانگ لە تەمەنی ئەو بودجەیە ماوە.