گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە رووداوەکەدا سێ کەس کوژران

تۆمەتبارانى روداوەکەى ناحیەى تەکیەى کاکەمەند خۆیان رادەستى دادگا کرد [ڤیدیۆ]

2020.09.14 - 14:19

ناس کورد- هەڤاڵ غالب

قایمقامى قەزاى چەمچەماڵ، رایگەیاند "تۆمەتبارانى روداوى کوشتنى سێ کەسەکەى ناحیەى تەکیەى کاکەمەند، خۆیان رادەستى دادگا کرد.

 

ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بەناس کوردی ڕاگەیاند "پێنج تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕۆژی ٥ی ئەیلولی  ناحیەی تەکیەى کاکەمەند کە سێ کەس کوژران ، ئەمڕۆ ١٤ی ئەیلول خۆیان ڕادەستی دادگا کرد .

 

شەوى 5ى ئەیلولى 2020، لە ناحیەی تەکێی سەربە قەزای چەمچەماڵ لەڕووداوێکدا سێ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

 

لەبارەى رووداوەکە پێشتر ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕووداوەکە لەوەوە ڕوویداوە، ئەو دوو بنەماڵەیە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە، شەوی ڕابردوو چەند کەسێک لە لایەنێکیان بە ئۆتۆمبێل چوونەتە بەردەم ماڵی لایەنەکە دیکە و فەڕتەناشیان کردووە." 

 

وتیشی: "دواتر کە لایەنی دووەم چوونەتە دەرەوە، بەداخەوە ئەو ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون کە دووانیان لە بنەماڵەیەکن و یەکێکیان لە بنەماڵەکەی دیکەیە، دوو کەسیش برینداربوون کە بەهەمانشێوە هەریەکەیان لە بنەماڵەیەکن." 

 

قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ باسی لەوەشکرد: "هەردوو بنەماڵەکە دانیشتووی ناحیەی تەکیەن و کێشەکەیان لەسەر زەوی و زار بووە و هەریەکەیان خۆی بە خاوەنی زەوییەک زانیوە."