گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشەپۆلێکی گەرما هاوین کۆتایی دێت.. پلەی گەرمی دەگاتە 48 پلە

2020.09.14 - 13:22
بەشەپۆلێکی گەرما هاوین کۆتایی دێت.. پلەی گەرمی دەگاتە 48 پلە

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشناسی عێراقی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند و ئاماژەبەوەدەکات، لەهەندێک پارێزگا دەگاتە 48 پلە، دەشڵێت، لەهەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلولی 2020، واسق سەلامی، شارەزای کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە بچێت و لە هەندێک ناوچەی وەک زیقار و میسان دەگاتە 48 پلە، هەروەها لەهەولێر و سلێمانی و دهۆک دەگاتە 40 پلە و زیاتریش.

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەرزبوونەوەیە تەنها بۆ ئەم هەفتەیە دەبێت و لەهەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و قۆناغ بەقۆناغ تاوەکو کۆتایی مانگ زیاتر لەشەش پلە دادەبەزێت.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیان، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی لەو هەولێری پایتەخت لەنێوان 30 بۆ 42 پلەدا دەبێت، لەسلێمانی 27 بۆ 40 دەبێت، 26 بۆ40  و لە کەرکوکیش 30 بۆ 46 پلە دەبێت.