گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی دۆزینەوەیەکى سەرنجڕاکێش

ئەو ماسیانەى دەتوانن لەسەر وشکانى بڕۆن

2020.09.14 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو ماسیانەى دەتوانن لەسەر وشکانى بڕۆن

ناس کورد-

لە دۆزینەوەیەکى نوێدا لەبارەى ئەو جۆرانەى ماسی کە دەتوانن دوور لە ئاو بژین توێژەران 11 جۆرى ماسیان دۆزیەوە کە دەتوانن لەسەر وشکانى بڕۆن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى گۆڤارى "جۆرنال ئوف مورفولجى"، توێژەران لە توێژینەوەیەکى نوێدا شیکاریان کردووە بۆ "پەیکەرى گەورەى" جۆرێکى ماسی کە دەتوانێت بەپێ بڕوات بەناوى "كيف ئەنجيل فيش"، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە 10 جۆرى دیکەى ماسى دەتوانن بەو شێوەیە بڕۆن و لەدەرەوەى ئاو قورسى هەناسەدان تێپەڕێنن.

 

زانایان شیکردنەوەیان کردووە بۆ 29 جۆرى هاوشێوەى یەکتر کە سەر بە ماسى "هيل ستريم"ین کە تواناى ئەوەى هەیە بەپێ لەسەر زەوى بڕوات و بۆیان دەرکەوتووە کە لەگەڵ چەند جۆرێکى دیکەدا هاوشێوەیە، ئەوەش پشتیوانى ئەو ئەنجامە دەکات کە پێی گەیشتوون.

 

پێشتر و لەناوەڕاستى ئەمساڵدا، زانایان چوار جۆرى نوێی نەهەنگیان ئاشکراکرد لە کەناراوەکانى ئوسترالیا و غینیا، کە باڵەکانیان بەکاردەهێنن بۆ رۆیشتن بەسەر زەویدا، لە توێژینەوەیەکدا کە 12 ساڵى خایاند.

 

ئەو جۆرانەى نەهەنگ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر مرۆڤ دروستناکەن و لەسەر خواردنى ماسى بچوک و چەند زیندەوەرێکى دیکەى ناو ئاو دەژین.