گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدیاردەیەکى بێوێنەدا عێراق جۆ هەناردە دەکات و بەشە گەنمى ناوخۆیى خۆى دابین دەکات 

2020.09.14 - 09:56
لەدیاردەیەکى بێوێنەدا عێراق جۆ هەناردە دەکات و بەشە گەنمى ناوخۆیى خۆى دابین دەکات 

ناس کورد- 

وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژووى ئەو وڵاتەدا عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ هەناردەکردنى جۆ بەهۆى زیادەى ئەو دانەوێڵە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا. 

 

حەمید نایف، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق بە ماڵپەڕى بلۆمبێرگى ئەمریکى ڕاگەیاند، حکومەتى عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ فڕۆشتنى 700 هەزار تۆن جۆ لە هەفتەى داهاتوودا و لە زیادکردنێکى ئاشکرادا بەنرخى 125 دۆلار بۆ هەر تۆنێک.

 

نایف ئاماژەى بەوەشکرد، ڕەنگە کڕینى بەرهەمەکەى عێراق لەلایەن وڵاتانى کەنداوى عەرەبى و ئوردون و وڵاتانى باکورى ئەفریقیاوە جێ بایەخ و گرنگیدان بێت. 

 

وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رونیکردەوە، هۆکارى فڕۆشتنى ئەو بڕە بۆ بەشە زیادەى جۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یەدەگە ئاوییەى کە ساڵى پار هەیانبوو.

 

بەگوێرەى ماڵپەڕەکە، یەکێک لەهۆکارەکانى ئەو زیادەیە ئەو نرخە زۆرەیە کە حکومەت بۆ جوتیارەکانى خەرج دەکات کە نزیکەى 389 دۆلار بۆ 414 دۆلار بۆ هەر تۆنێک بەدەستدەهێنن و پاشان جۆکە وەک ئالیک بەخاوەن  دەواجنەکان، دەفڕۆشرێتەوە.

 

داتاکانى وەزارەتى کشتوکاڵى ئەمریکا ئەوەیان دەرخستووە کە زۆرى ڕێژەى بارانبارین لەمساڵدا گەشەیەکى باشى داوە بە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە سەرتاسەرى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.

 

پێشبینى ئەوەش دەکرێت عێراق کە پێشتر گەورەترین کڕیارى گەنم بوو لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ سێهەمین وەرز لەسەر یەک پێویستى بەکڕینى گەنم نەبێت و بتوانێت خۆى دابینى بکات.