گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

2020.09.14 - 09:10
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان

ناس کورد-

ئەگەرچی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەراورد بە مانگی ڕابردوو بەنزمی ماوەتەوە، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمڕۆش لەخوار 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ی ئەیلولی 2020)، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 39 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکردووە.

 

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 37 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینى.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لەژێر کاریگەرییە ئابورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، لەسێ مانگی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخەکەی گەیشتە 46 دۆلار، پاش بەرزبوونەوەکەش ئەمە یەکەمجارە نرخەکەی بگاتەوە خوار 40 دۆلار.