گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ململانێی داشکاندنى نرخى نەوت گەرمدەبێت

 عێراق نرخى فڕۆشتنى نەوتى بە ئاسیا و ئەمریکا و ئەوروپا کەمکردەوە

2020.09.13 - 23:02
 عێراق نرخى فڕۆشتنى نەوتى بە ئاسیا و ئەمریکا و ئەوروپا کەمکردەوە

ناس کورد-

عێراق نرخى فڕۆشتنى نەوتى خاوى بە ئاسیا و ئەمریکا و ئەوروپا بۆ مانگى تشرینى یەکەم کەمکردەوە، دواى هەنگاوێکى هاوشێوە لەلایەن سعودیە و چەند وڵاتێکى دیکەى کەنداوەوە، لە ئاماژەیەکدا کە چاوەڕواندەکرێت کاریگەرى لەسەر خواستى جیهانى لەسەر ئەو وزەیە دروست بکات.

 

کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، نرخى فەرمى فرۆشتنى نەوتى سوکى بەسرەى بۆ ئاسیا بەکەمتر لە 30 سەنت دیاریکردووە لەرێژەى مامناوەندى ئەو نرخەى لەبازاڕ دیاریکراوە، کە 1.5 دۆلار کەمترە لەو نرخەى لە ئەیلولدا دیاریکردبوو.

 

هەروەها عێراق نرخى فڕۆشتنى نەوتى سوکى بەسرەى بۆ ئەمریکا بە 40 سەنت کەمتر لە نرخى بۆرسە دیاریکردووە، هەروەها نرخى فڕۆشتنى نەوتى بە ئەوروپا بە داشکاندنى 0.70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە نرخى فەرمى نەوتى برێنت دیاریکردووە.

 

نرخەکان بەگشتى بەم جۆرە دیاریکراون:

 

نەوتى قورسى بەسرە بۆ ئاسیا بە داشکاندنى 1 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

سەرجەم نرخەکان بۆ فڕۆشتنى نەوت بە ئەمریکا داشکێنراون بەم شێوەیە: نەوتى سوکى بەسڕە 40 سەنت کەمتر لە نرخى بازاڕ، نەوتى کەرکوک 1.35 دۆلار.

 

داشکاندنەکانى فرۆشتنى نەوت بە ئەوروپا: نەوتى سوکى بەسڕە 70 سەنت داشکاندن، نەوتى قورسى بەسڕە  $2.65 دۆلار، نەوتى کەرکوک 30 سەنت.