گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى دهۆک ئازادکردنى بەدەل بەروارى بە کەفالەت رەتکردەوە

2020.09.13 - 21:21
دادگاى دهۆک ئازادکردنى بەدەل بەروارى بە کەفالەت رەتکردەوە

ناس کورد-

دادگاى دهۆک مامۆستا بەدەل بەروارى چالاکوانى دیارى خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانى بە دوو ملیۆن دینار سزادا و داواى پارێزەرەکەى بۆ ئازادکردنى بەکەفالەت رەتکردەوە.

 

خەتاب عومەر، پارێزەرى خۆبەخشى بەدەل بەروارى لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "لەسەر تۆمەتى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى یان راستتر بڵێم لەسەر کەیسى داواکردنى مافى خۆى، دادگا بڕیاریداوە لە 22ى ئەم مانگە دانیشتنێکى دیکەى دادگا لەسەر ئەو تۆمەتە بەڕێوەبچێت".

 

وتیشى "دادگا مامۆستا بەدەل بەروارى بە دوو ملیۆن دینار غەرامە کردووە و داواکارى ئێمەى بۆ ئازادکردنى بە کەفالەت رەتکردووەتەوە".

 

خەتاب عومەر جەختیکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕیارە بە "یاسایی" نازانن، چونکە بەبێ بوونى هیچ بەڵگە و بنەمایەکى یاسایی دراوە و بڕیارەکە تەمیز دەکەنەوە.

 

پێشیوایە، بڕیارى لەو شێوەیە "هەڕەشەیە لەسەر مافى مرۆڤ و دیموکراسی" و کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر شکۆى دادگا دروستدەکات.