گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’بە بەهاى سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردووە’

وەزارەتى دارایی: تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر لە سلێمانى ئاشکراکرا

2020.09.13 - 20:58
وەزارەتى دارایی: تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر لە سلێمانى ئاشکراکرا

ناس کورد-

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر لە سلێمانى ئاشکراکراوە کە بەبەهاى سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردووە.

 

وەزارەتەکە لە رونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مەرز و دەروازەكان و لەپێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كە گوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و  بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێت كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندووە". 

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لەنێوان  دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست".