ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3531 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و لەو ڕێژەیەش سەبارەت بە هەرێمى کوردستان توشبووە نوێکان بەمجۆرە بەسەر پارێزگاکانى کوردستان پۆڵێن کراوون: دهۆک 250، هەولێر 193، سلێمانى 130، کەرکوک 93 توشبووى نوێ تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەش دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە کە 3422 چاکبوون بووە و لەو ڕێژەیەش سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ڕێژەکە بەمجۆرە بووە: هەولێر 198، کەرکوک 151، سلێمانى 76 توشبوو چاکبوونەتەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو تووشبووانە دیارى کراوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا گیانیان لەدەستداوە کە 73 گیانلەدەستدان بووە و لەبارەى هەرێمى کوردستان ڕێژەکە بەمجۆرە بووە: سلێمانى 10، هەولێر 5، دهۆک5، کەرکوک 3 گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە تۆمارکراوە.