گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد نووسراوى بڕیارەکە بڵاودەکاتەوە

ماوەى وەرگرتنى باج لەسەر بەرهەمێکى کشتوکاڵى درێژکرایەوە

2020.09.13 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
ماوەى وەرگرتنى باج لەسەر بەرهەمێکى کشتوکاڵى درێژکرایەوە

ناس کورد-

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى ماوەى وەرگرتنى باج لەسەر بەرهەمى کاڵەک.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە نووسراوێکى فەرمیدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر داواکاری جوتیاران ماوەی وەرگرتنی باجى لەسەر بەرهەمی کاڵەک بۆ ماوەی 10 رۆژی تر درێژ کردەوە.

 

لە نووسراوە فەرمییەکەدا هاتووە "بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان لە 15حوزەیران تاوەکو 15ی ئەیلول باجی گومرگی بۆ هەر کیلۆیەک 350 دینارمان دانابوو لەسەر بەرهەمی هاوردەی کاڵەک(گندۆرە)".

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لەئێستادا کە چەند رۆژێکی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە، جوتیارانمان داوایان کرد کە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، چونکە لە چەند ناوچەیەک بەرهەمی کاڵەکیان ماوە، بۆیە لەسەر داواکاری جوتیاران و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە 4ی ساڵی 2008 بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ 10 رۆژی تر، واتا وەرگرتنی باج تاوەکو 25ی ئەیلول بەرداوامی دەبێت لەسەر کاڵەکی هاوردە.