ناس کورد-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی داهاتووی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئەیلولی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کە له‌كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 15ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، به‌مشێوه‌یه دەبێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.