گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سیستانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق

نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەگەر هەڵبژاردن بەوشێوەی باسکراوە بەڕێوەنەچێت عێراق دەكەوێتە گێژاوێكی ترسناكەوە

2020.09.13 - 15:04
نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەگەر هەڵبژاردن بەوشێوەی باسکراوە بەڕێوەنەچێت عێراق دەكەوێتە گێژاوێكی ترسناكەوە

ناس کورد-

 نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەی سیستانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی عێراق پێویستە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت،هاوکات نوێنەری نەتەوەیەکگرتتوەکان ڕایگەیان، ئەگەر هەڵبژاردنەكان بەو مەرجانەی باس كراون بەڕێوە نەچن ئەوا عێراق دەكەوێتە نێو گێژاوێكی ترسناكەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەمە 13ی ئەیلولی 2020، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق و  جینین هینس بلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق لە شاری نەجەف  کۆبوونەوە و چەند پرسێكیان تاووتوێکرد.

 

دوای کۆبوونەوەکە نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق ڕاگەەندراوێکی لەبارەی گفتۆگۆکانی سیستانی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ گەلی عێراق، بۆیە پێویستە سەرجەم رێکارەکان بگرێنە بەر بۆئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی پیشەیانە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت".

 

ئوەشخراوەتەڕوو: "پێویستە هەڵبژاردنەکان بەیاسایەکی دادپەروەرانە و دور لە بەرژەوەندی هێزە سیاسییەکان و بەهەماهەنگی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەبچێت بۆئەوەی عێراقییەکان  بە گەرموگوڕی و پەڕۆشێکی زۆرەوە بەشداری تێدا بکەن".

 

ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەکەی سیستانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخەی کە  ئێستا وڵات پێیدا گوزردەکات هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامدەرێت، بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو دۆخە  سیاسی و ئەمنی و ئابورییە  ناهەموارەی کە ئێستا بەرۆکی عێراقی گرتووەتەوە".  

 

جەختلەوەشکراوەتەوە: "هەڵبژاردنی پێشوەخت پێدانی دەرفەتە بە هاوڵاتیانی عێراق  بۆ ئەوەی بە ئازادی و دوور لە هەموو فشارێک نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، بەپێچەوانەوە جێبەجێنەکردنی ئەومەرجانەی کە دەبنە هۆکاری سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان وادەکات کێشەکان ئاڵۆزتر بکات و هەڕەشە لەسەر داهاتووی وعێراق و ڕۆڵەکانی دروست دەکات".

 

هاوکات نوێنەری نەتەوە بەكگرتووەكان دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " لەگەڵ سیستانی لەسەر سێ پرس قسەمان كردووە، پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆیدا بە یاسایەكی دادپەروەرانە، سەروەری دەوڵەت و مانەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت لەگەڵ كردنەوەی دۆسێی گەندەڵی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران".

 

پلاسخارت ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەگەر هەڵبژاردنەكان بەو مەرجانەی باس كراون بەڕێوە نەچن ئەوا عێراق دەكەوێتە نێو گێژاوێكی ترسناكەوە".

 

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە سەرەتایی مانگی تەموزی ڕابردووە شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووە وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوختە دیاریكرد.