ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 500 توشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکران و 20 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا، هاوکات 274 توشبوو چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئەیلولی 2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 573 توشبووی کۆرۆنا لەسەرانسەری ھەرێمی كوردستان دەستنیشانکران".
وتیشی، هەروەها 20 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و274 تووشبووش چاكبوونەتەوە.