گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئێکسپرێس هەوڵی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی سەڵاح ئاشکرادەکات

2020.09.13 - 13:19
ئێکسپرێس هەوڵی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی سەڵاح ئاشکرادەکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشكرایکرد، کۆمانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت محەمەس سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ بگوازێتەوە یانەکەی.

 

ڕۆژنامەی ئیکسپرێسی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، کۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، خواستی گواستنەوەی محەمەد سەڵاحی هەیە لەیانەی لیڤەرپوڵەوە بۆ یانەکەی.

 

هاوکات، جاک سوارت، یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا کە پێشتر لەژێر دەستی کۆماندا یاریکردووە، ڕایگەیاندووە: "دەزانم کۆمان دەیەوێت محەمەس سەڵاح بباتە یانەکەی و سەڵاحیش خواستی ئەوەی هەیە بچێتە بەرشەلۆنە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ناتوانم هیچ شتێکی دیکە بڵیم، بەڵام بڕوابکەن دەزانم هەردوولا خواستی یەکدیان هەیە."