گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارە بە سەربڕینی چەندین کەس

دایکێک دەیەوێت کوڕە داعشەکەی لە پەتی سێدارە ڕزگاربکات

2020.09.13 - 11:22
دایکێک دەیەوێت کوڕە داعشەکەی لە پەتی سێدارە ڕزگاربکات

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردوە، دایکی چەکدارێکی داعش کە لەسوریا دەستگیرکراوە لە هەوڵی ئەوەدایە لەڕێگای بەرزکردنەوەی سکاڵا دژ بە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کوڕەکەی لەپەتی سێدارە ڕزگاربکات.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی: "مەها جەنزولی کە دایکی  چەکدارێکی داعشە بەناوی ( شافعی شێخ) کە دووساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکراوە، لەهەوڵی ئەوەدایە بەهەرشێوەیەک بێت کۆڕەکەی لەپەتی سێدارە ڕزگاربکات، لەعێراق بێت یان لە ئەمریکا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دایکی چەکدارە داعشەکە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیای تۆمەتبارکردووە بە پێشکەشکردنی زانیاری لەسەر کوڕەکەی بە ئەمریکا کە ئەوەش بەپێچەوانەی بڕیارى داواکاری گشتیی ئەو وڵاتەیە کە نابێت بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەسەر هاووڵاتییەکانی پێشکەش بە وڵاتانی بیانی بکات، بەڵکو  دەبێت زانیارییەکانیان پارێزراوبن".

 

شافعی شێخ و هاوڕێکەی بەناوی (ئەلکساندا کۆتی) دوو چەکداری ڕێکخراوی داعشن و بەڕگەز بەریتانین، بەهۆی زمانەکەیانەوە کە بەشێوەزارێکی بەریتانی زۆرباش قسەدەکەن لە ناو ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە بە (بیتلزی داعش) ناسراوبوون، لەساڵی 2018 لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی ئەمریکا کراون و 

 

بەگوێرەی دەیلی مەیل، ئەمریکا هەوڵیداوە ئەو دوو چەکدارە ڕەوانەی بەریتانیا بکاتەوە، بەڵام  حکومەتی بەریتانی ڕەتیکردووەتەوە پێشوازیان لێبکات. 

 

ئەو دوو چەکدارە بەڕەگەز بەریتانییە لە ئێستادا تۆمەتبارن بە سەربڕینی ژمارەیەک بارمتەی ڕۆژئاوایی لەکاتی دەستگیرکردنیان لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە.

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەگەر جەنزولی هەوڵەکانی سەرنەگرێت  بۆ دادگاییکردنی کوڕەکەی لەبەریتانیا، ئەوا (شافعی شیخ )ی  کوڕی لە ئەمریکا لەسێدارە دەدرێت، یان ئەمریکا ڕەوانەی عێراقی دەکات بۆ ئەوەی فەرمانی لەسێدارەدانی لەسەر جێبەجێبکرێت."