گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و سلێمانی دەستیپێکرد

2020.09.13 - 10:48
گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و سلێمانی دەستیپێکرد

ناس کورد-

لە هەولێر و سلێمانی، مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە و داوادەکەن بکرێنە هەمیشەیی و داواش لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەدەم داواکارییەکەیانەوە بچن.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئەیلولی 2020، مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست و دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لە سلێمانییەوە پەیامێکیان ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.

 

لە پەیامەکەدا دەستەکە ئاماژەی بەوەکرد، داوادەکەن بەزووترین کات بکرێن بەهەمیشەیی و  ئەولەویەتیش بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانە بێت کە ساڵی خزمەتییان زیاترە، هەروەها ساڵی وانەبێژی ڕەچاوبکرێت.

 

داواشیانکرد، بەزووترین کات حکومەت بەدەم داواکەیانەوە بچێت، چونکە بارودۆخی مامۆستایانی وانەبێژ لە دۆخێکی خراپدایە.

 

لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی وانەبێژ دروشمی "مامۆستای وانەبێژین، حەق خوراو و حەق بێژین" دەڵێنەوە.