ناس کورد-
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بۆمبێك بە كاروانێكی ھاوكاریی لۆجستی ھێزەكانی ھاوپەیماناندا تەقییەوەو بەهۆیەوە كەسێك بریندار بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندێكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ھاوكاری لۆجستی هاوپەیامانیی نێودەوڵەتیدا تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە یەکێک لە بارهەڵگرەکانی کاروانەکە زیانی پێگەیشتووە و شۆفێرەکەشی کە هاووڵاتییەکی عێراقییە برینداربووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا چەندین جاری دیکە هێرشی کاروانەکانی هاوکاری لۆجستیی هاوپەیمانان کراونەتە ئامانج.