گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە هەندێک کاری وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەکات

2020.09.13 - 09:29
دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە هەندێک کاری وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەکات

 

ناس کورد-

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرایکرد، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق کاری نایاسایی کردووە و بەشێوەیەکی نایاسایی دەستکاریی گرێبەستەکان و تەندەرەکانی وەزارەتەکەی کردووە و بەوهۆیەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

 

 

دەستەی دەستپاکیی عێراق لەبەرواری 7ی تەموزی ئەمساڵ ئاڕاستەی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق کردووە.

 

لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "دادگای لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی لە پارێزگای بەسرە بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە بکرێت کە لە دادگاکە دژی دەستکاریکردنی سامانی گشتیی بەنایاسایی لەلایەن کازم فنجان حەمامی، وەزیری پێشووتری گواستنەوە، تۆمارکراون".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو وەزیرەی پێشووتری عێراق دەستکاری چەند گرێبەست و تەندەرێکی کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ژمارەیەک بەڵێندەر و بۆ پابەندنەبوون بە مەرجەکانی گرێبەستکردن.

 

بەگوێرەی نوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق، یەکێکی دیکە لەکارە نایاسییەکانی حەمامی تەرخانکردنی پارچە زەوییە بەبێ رادەستکردنی تاپۆی ئەو زەوییانە کە یەکێکیان باڵەخانەی نوێی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراقی پارێزگای بەسرە لەسەر دروستکراوە و تەنانەت هیچ گرێبەستێکیشی نییە و نوسینگەکەی خۆیشی لەسەر بودجەی ئەو کۆمپانیایە نوێکردووەتەوە.

 

کازم فنجان حەمامی، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق، ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسای سەربە نوری مالیکی.