گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەركردەيەكى سەربازیى ئەمريكى: دەبێت خۆمان بۆ شەڕێكى وەك جەنگى جيهانى ئامادەبكەين

2020.09.12 - 20:26
سەركردەيەكى سەربازیى ئەمريكى: دەبێت خۆمان بۆ شەڕێكى وەك جەنگى جيهانى ئامادەبكەين

ناس کورد- 

چارلز براون، سەرۆك ئەركانى سوپاى ئاسمانیى ئەمريكا دەڵێت، شەڕى داهاتووى ئەمريكا دژى دەوڵەتێك دەبێت كە يەكسان دەبێت لە هێزدا لەگەڵيدا و دەبێتەهۆى كەوتنەوەى زيانێكى زۆر، پێشیوايە دەبێت خۆيان بۆ شەڕێك ئامادە بكەن كە لە جەنگى جيهانى دووەم دەچێت.

 

چارلز براون لە ڕاپۆرتێكى پێگەى Defense News بەناوى "پێويستە گۆڕانكاريەكان خێڕا بكرێن ياخود بەرگەى دۆڕان بگرە" وتويەتى: "پێويستە ئامادەبين بۆ هەڵگيرسانى شەڕێك كە زيانى شەڕ و مەترسى لەسەر نەتەوەى ئەمريكا دروست دەبێت، وەك ئەوەى لە سەرەدەمى جەنگى جيهانى دووەم توشمان بوو."

 

ڕونيشيكردوەتەوە: "بڕيارى سەركردەكانى پێشوو ڕێگەى نەداوە بە بەديهێنانى ئەنجامى پێويست و گرنگ، ئەوەش لەبەر ڕۆشنايى گۆڕانكارى زۆر خێراى چين و ڕوسيا، ئەمريكا ڕوبەڕوبوى دەوەڵەتێك دەبێتەوە كە هەمان ئەو توانا سەربازيانەى هەيە كە ئەمريكا هەيەتى."

 

براون باسى لەوەشكردوە، لەو بارودۆخەشدا شەڕەكە زۆر جياواز دەبێت لەو شەڕانەى كە ئەمريكا لەماوەى دوو دەيەى ڕابردوودا ئەنجامى داوە.

 

سەرۆك ئەركانى سوپاى ئاسمانیى ئەمريكا پێشیوايە، شەڕى داهاتووى وڵاتەكەى بەدوور نابێت لە كەنارەكانى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا.