گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ پڕۆژەى ڕاگەیاند

وەزارەتی کارەبای هەرێم: کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنین

2020.09.12 - 16:29
وەزارەتی کارەبای هەرێم: کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنین

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبای بەوزەی خۆر بەمنزیکانە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ڕێگەیەوە 75 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.

 

ئەمڕۆ شەممە، 12ی ئەیلولی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند:"وەزارەتی كارەبا لەدوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات."

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا، دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند، ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە، لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات، لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەمە هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر كە لەرووی كەڵكی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگە، ئەمە وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پرۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە ."