گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاناکان هۆشدارى لە شوێنەوارى کوشندە دەدەن

ئەگەر کەسێک لە یەک کاتدا توشى ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا بێت چى ڕوودەدات؟

2020.09.12 - 16:20
ئەگەر کەسێک لە یەک کاتدا توشى ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا بێت چى ڕوودەدات؟

ناس کورد-

پزیشکان و پسپۆڕان هۆشدارى دەدەن کە دەکرێت لەیەک کاتدا بەتایبەتى لەهاتنى وەرزى زستاندا جەستەى مرۆڤ دووچارى پەتاى ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسى کۆرۆنا ببێت، ئەوەش کاریگەرى وێرانکەرى بۆ سەر کۆئەندامى بەرگرى و هەناسەدانى مرۆڤ دەبێت یاخود شوێنەوارى درێژخایەن بەسەر جەستەى مرۆڤەوە بەجێدەهێڵێت.

 

ئەدریان بۆرۆز، پزیشکى خێزانى لە فلۆریدای ئەمریکا بە سى ئێن ئێنى وتووە، دەکرێت کەسێک لەیەک کاتدا دووچارى پەتاى ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسى کۆرۆنا ببێت و ئەوەش دەبێتە کارەسات بۆ کۆئەندامى بەرگریی مرۆڤ.

 

هاوکات سیما یاسەمین، پسپۆڕى بوارى پەتاکان دەڵێت، توشبوونى کەسێک بە یەکێک لەو پەتایە دەکرێت واى لێبکات پەتاکەى دیکەشى توشبوو بکات، دەشڵێت، بەتوشبوون بەئەنلفۆنزا و هەندێ ڤایرۆسى دیکەى کۆئەندامى هەناسە جەستەى مرۆڤ و کۆئەندامى بەرگرییەکەى لاواز دەکات و واى لێ دەکات تووشى پەتاى دیکەشى بکات.

 

هەروەها بەپێى  ناوەندى کۆنترۆڵکردنى نەخۆشییەکانى و خۆپاراستنى ئەمریکا، لەهەمان کاتدا دەکرێت ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسى کۆرۆناش هێرش بکەنە سەر سییەکانى مرۆڤ و دووچارى هەوکردنى سییەکانى بکەنەوە یاخود ببنە هۆى کۆکردنەوەى شلەمەنیى لە سییەکاندا یاخود ببێتە هۆى پەکخستنى کۆئەندامى هەناسەدان.

 

باس لەوەش کراوە، بۆى هەیە ئەنفلۆنزا و کۆرۆناش ببنەهۆى هەوکردنى ڕیشاڵەکانى دڵ یان مێشک یاخود ماسولکەکان.

 

دکتۆر مایکڵ ماتهاى، مامۆستا لە زانکۆى کالیفۆنیا دەڵێت، توشبوون بە هەردوو نەخۆشییەکە لەیەک کاتدا مەترسى زیاتر لەسەر شوێنەوارە درێژەکان بەسەر کۆى سیستمى جەستەى مرۆڤەوە بەجێدەهێڵێت.

 

وتووشیەتى، هەردوو ڤایرۆسەکە پێکەوە دەتوانن زیانى زیاتر بگەیەننە سیییەکان و توشى پەکخستنى زیاتریشى بکەنەوە.

 

پەکخستنى کۆئەندامى هەناسەدان نابێتە هۆى وەستانى سیییەکان لەکارکردن بەڵکو کەمى ئۆکسجین دەبێتە هۆى وەستانی.

 

دکتۆر لیونارد میرمڵ، بەرێوەبەرى پزیشکى لەبەشى زانستى پەتاکان لەنەخۆشخانەى ڕۆد ئایلاند دەڵێت، نیشانەکانى ئەنفلۆزا و کۆرۆنا  تاڕادەیەکى زۆر لەیەکدەچن، بۆیە جیاکردنەوەیان  ئاسان نییە.

 

هەر بەپێى ئەو ناوەندە پزیشکیەى ئەمریکا، دەکرێت کۆرۆنا و ئەنلفۆنزا ببنە هۆکارى تا و کۆکە و تەنگە نەفەسى و شەکەتى و هەوکردنى قوڕگ و ئازارى جەستەى و ئاوى لوت و لوتگیران.