گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

50 کەس خنکان

خۆشی گەڕان بەدواى زێڕ گۆڕا بۆ کارەساتێکى جەرگبڕ

2020.09.12 - 14:36
خۆشی گەڕان بەدواى زێڕ گۆڕا بۆ کارەساتێکى جەرگبڕ

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى کۆنگۆى دیموکرات ڕایانگەیاند، شەوى هەینى کانە زێڕێک کە هەڵکۆڵەران کاریان تێدا کردووە بەهۆى بارانبارین و لافاوەوە داڕووخاوە و گیانلەدەستدانى 50 کەس لێکەوتووەتەوە.

 

تيو نگوابیدى کاسیى، حاکمى هەرێمى مشماڵ کیفۆ لەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، نزیکەى 50 کەس لەڕوداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان گەنجن.

 

هاوکات ئەلیکسەندەر بۆندیا، سەرۆکى شارەوانى ناوچەکە دەڵێت، بەهۆى بارانبارینەوە زەوییەکە داڕووخاوە بەڵام هێشتا ژمارەى وردى قوربانیەکان نازانن.

 

یەکێک لەدانیشتوانى ناوچەکە باسى لەوە کردووە، بارانبارین بووەتە هۆى هەستانى لافاو لەڕووبارێکى نزیک کانە ئاڵتونەکە و ئاو چووەتە ناو سێ کونەوە، کاتێک ئەو کەسانە ویستویانە دەربچن ئاوى ڕووبارەکە فشارى لەسەر کونەکان دروستکردوە و نەیانتوانیوە دەربچن و بەو هۆیەشەوە خنکاون.

 

حاکمى ناوچەکە جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، گەڕان و پشکنین بۆ تەرمەکان بەردەوامە بۆ ئەوەى بزانن چەند هاوڵاتى بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لاى خۆشیەوە سەرۆکى شارەوانى داواى لەخەڵکى ناوچەکە کردووە لەناو ڕووبەروو ئەو ناوچانەدا بۆ تەرمەکان بگەڕێن و بۆ ماوەیەکى کاتیش هاتووچۆ ڕاگیراوە.

 

گەنجانى ئەو ناوچەیە کە بەهەڵکۆڵەران ناسراون لەو کانە ئاڵتونانەدا لەکۆنگۆى دیموکرات کار دەکەن بۆ دەرهێنانى زێڕ و هەوڵى فرۆشتنى دەدەن.

 

لەکاردانەوەى ئەو ڕوداوەدا ژمارەیەک لەچالاکانى مەدەنى داوا دەکەن حکومەت لەبرى ئەوەى بەرپرسیارێتى کارەکە بخاتە ئەستۆى هەڵکۆڵەران لێکۆڵینەوەى ورد بکات بۆ دۆزینەوەى هۆکارى کارەساتەکە.